کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی و ئەردۆگان پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا

.

02:19 PM - 02/08/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامدا و بابەتە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان  تاوتوێكرد.
لەو بارەیەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بڵاویكردەوە كازمی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆگاندا ئەنجامداوە و پیرۆزبای جەژنی قوربانی لەگەلی توركیا كردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنەییەكەدا بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و ئەنكەرە تاوتوێكراوە و تەئكید لە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە