کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی فەرمانیدا بە دەستگیركردنی ئەو پۆلیسانەی سوكایەتیان بە گەنجێك كردبوو

.

10:42 AM - 02/08/2020

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە،لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی عیراق ئەفسەری هێزە ئەمنیەكانی پاراستنی یاساو تەواوی ئەو پۆلیسانەی دەستیان هەبووە لەسوكایەتیكردن بەو مێرد منداڵەی كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بڵاوكراوەتەوە، دەست بەسەركراون،رونیشكراوەتەوە لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر ئەو  رووداوە دەكرێت و هیچ پۆلیسێكی بەشدار لەو كارە بە بێ سزا ڕزگاری نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە