کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق فەرماندەیەكی سەربازی تۆمەتبار بە كەوتنی موسڵ ئازاد دەكات

.

10:38 AM - 02/08/2020

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئازادكردنی فەریق ڕوكن مەهدی غەڕاوی فەرماندەی پێشووی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوای راگەیاند كە یەكێكە لەو كەسانەی بەهۆكاری كەوتنی شاری موسڵ و داگیركردنی لە لایەن داعشەوە لە ساڵی 2014 دا تۆمەتبار كراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە كە وەزارەتەكەیان سەرجەم رێوشوێنە یاساییەكانی بەرامبەر ئەو فەرماندە سەربازیانە گرتۆتە بەر كە لەكاتی پەلامارەكانی ساڵی 2014 ی داعش بۆ سەر موسڵ كەمتەرخەمیان كردووە و شارەكە لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستیەوە داگیركراوە.
 وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو فەرماندە سەربازیانەو لە ناویشیاندا مەهدی غەڕاوی ڕەوانەی دادگای هێزی دووی ئاسایشی ناوخۆ كراون و بە پێی بڕگەكانی مادەی 331 ی یاسای ژمارە 111 ی ساڵی 1969 ی  سزاكانی عێراق سزا دراون.
بەوتەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق مەهدی غەڕاوی بە كەفالەتێكی دارایی ئازاد كراوە بەڵام هێشتا دۆسیەكەی یەكلانەبۆتەوە و لە لایەن دادگای تاوانە مەدەنیەكانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و وەزارەتی ناوخۆ و دادگای باڵاش چاودێری پڕۆسەی دادگایی كردنەكە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە