کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان 18 ملیۆن توشبوی تێپەڕاند

.

10:30 AM - 02/08/2020

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرنا لە جیهان گەیشتە زیاتر لە 18 ملیۆن توشبوو ، هەر بەهۆی كۆرۆناوە نزیكەی 700 هەزار كەس گیانیان لە دەستداوەو زیاتر لە 11 ملیۆن كەسیش ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە و چاكبوونەتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە ‌تۆماركردنی زیاتر لە چوار ملیۆن و 700 هەزار كەس لە پلەی یەكەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهاندایە و بەڕازیلیش بەپلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار  توشبوی كۆرۆنا هەروەها هیندستانیش ریزبەندی سێیەمی گرتووە و زیاتر لە ملیۆنێك و 750 هەزار توشبوی تێدا تۆماركراوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، پەتایەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە ‌شاری وۆهانی چین سەریهەڵدا و تاوەكو ئێستاش سەرجەم وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە، تا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە