کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو كەشتیوانی بۆشایی ئاسمان دەگەڕێنەوە زەوی

.

10:27 AM - 02/08/2020

یەكەم گەشتی كەشتیوانانی كەشتی سپەیس ئێكس وێستگەی بۆشایی ئاسمانی بۆ گەرانەوە دەستیپێكرد، كە گەڕانەوەیە بۆ زەوی و دابەزینە لەسەر ناوچە ئاوییەكان.
 دەگ هەرلی و بۆب بێنكن دوایین ماڵئاواییان لە سێ كەشتیوانی تری كەشتیی سپەیس ئێكس دراگۆن كرد و دەگەڕێنەوە زەوی و بڕیارە لە كەنداوی مەكسیك داببەزن و بگەڕێنەوە سەر زەوی.
 سەرەڕای ئەوەی زریان و گەردەلوول رووە و فلۆریدا دەروات، بەڵام ناسا رایگەیاند كەشوهەوا لە كەناراوەكانی نزیكی پەنەما و فلۆریدا لەبارە و دەتوانن لەو ناوچەیە داببەزن.
لە 45 ساڵی رابردوودا بۆ یەكەمینجارە كەشتیوانی ناسا لەسەر ئاو دابەزێت و بگاتەوە زەوی، دوایین جار دابەزینی هاوشێوە لە ئەركێكی هاوبەشی ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت بوو لە كەشتییەكدا بەناوی ئەپۆلۆ سویوز لە ساڵی 1975دا.
 ئەو دوو كەشتیوانە رۆژی 30ی ئایار لە بنكەی ئاسمانی كەنەدی سەر بە ناسا بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێكەوتن،كۆمپانیای سپەیس ئێكس دەبێتە یەكەم كۆمپانیا خەڵك بنێرێتە بۆشایی ئاسمان و بیگەڕێنێتەوە.

1.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە