کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ یاریزانی پاریس سان جێرمان پێكران

.

10:07 PM - 01/08/2020

سەرەرای بەدەستهێنانی نازناوی جامی رابیتەی یانەكانی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان  لەلایەكی ترەوە زیانێكی زۆری پێ دەگات و سێ یاریزانی دووچاری پێكان بوون، ئەمەش كاریگەریەكی زۆر لەسەر ئاستی یانەكە دوورست دەكات، بەتایبەت كە بریارە لەرۆژی 12ی ئەم مانگەو لەیەكەم یاریی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا رووبەڕووی یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی ببێتەوە، لەجامی رابیتەی فەرەنسادا كە نازناوەكەی بۆ جاری نۆیەم بەدەستهێناو بەرامبەر یانەی لیۆن بوو، لەدەقیقەی 58 ماورۆ ئیكاردی یاریزانی یانەكە نەیتوانی درێژە بەیاریكردن بدات و بەناچاری راهێنەر لەیاریگا هێنایە دەرەوەو پابلۆ سارابیای خستە جێگەی، ئەمەش دوای دروستبوونی ئازارێكی زۆر و پاش پشكنینیش دەركەوتووە پێكانی لەماسولكەكانی قاچیدا هەیە، هەروەها هەر لەو یارییەدا تۆماس تۆشێل-ی راهێنەری پی ئێس جی بەهۆی پێكانەوە هەریەك لە كۆرزاوا و تیاگۆ سیلڤای لەیاریگا هێنایە دەرەوە دوای ئەوەی دووچاری پێكان بوون و هەریەك لە تیلۆ كێرێر و لیاندرۆ پاریدیسی خستە جێگەكەیان،   ئەمەش سەرەرای ئەوەی مباپێ-ی ئەستێرەی یانەكە پێكانی هەیە، بۆیە تۆشێل بۆ ئەو یارییە گرنگەی لەچامپیۆنس لیگ دووچاری كێشەیەكی گەورە دەبێت ئەگەر هەتا ئەو كاتە یاریزانەكان نەگەڕێنەوە نێو یاریگا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە