کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان توانای سێ یاریزانی بۆ گەڕایەوە

.

10:06 PM - 01/08/2020

یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولی یانەكانی ئیسپانیا، بەر لەیارییەكی گرنگ و بەهێزو چارەنووسسازی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، تواناو لێهاتووی سێ یاریزانی ئاست بەرز و لێهاتووی بۆ گەڕایەوە، بریارە لەرۆژی 7ی ئەم مانگە لەمیانی یارییەكی گەرانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی ببێتەوە كە یاریی چوونی بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ پێ دۆڕاندووە،هەرچەندە لەو یارییە زێدانی راهێنەری یانەی شاهانە ناتوانێت سود لەتواناو لێهاتوویی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانەكەی وەربگرێت كە لەیاریی پێشوودا كاری سووری پێدراوە، بەڵام لەبەرامبەردا تواناو لێهاتووی سێ یاریزانی ئاست بەرزی بۆ گەراوەتەوە كە بەهۆی پێكان ماوەیەك لەیاریكردن دووركەوتونەتەوە، یاریزانەكانیش ماركۆ ئەسینسیۆ و ئیدین هازارد و تیبۆ كۆرتوا-ن، هازارد لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە لەیاریكردن دووركەوتۆتەوە بەهۆی ئەو پێكانەی قورسەی دووچاری هاتبوو ئێستا لەقۆناغی ئامادەكارییە بۆ گەرانەوەی نێو یاریگا، هەورەها كۆرتوا ش لەمانگی 3 و ئەسینسیۆ لەسەرەتای ئەم وەرزەوە پێكراون، لەبەرامبەردا مارسیلۆ ناتوانێت لەو یارییە بەشدار بێت و لەپێكانەكەی چاك نەبووتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە