کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ كۆتایی بەیارییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ دێت

.

10:05 PM - 01/08/2020

سبەینێ پەردە لەسەر یارییەكانی وەرزی 2019-2020ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دادەدرێتەوەو چەند یارییەك لەهەفتەی كۆتایی دەكرێن، سەعات 7ی ئێوارە لەمیانی یارییەكی هەفتەی 38دا یانەی سپال لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی فیۆرەنتینا دەبێتەوەو ئەنجامەكەشی بۆ هەردوو یانە هیچ گرنگییەكی نابێت، سپال خراپترین یانەی ئەم وەرزە بووەو 20 خاڵی هەیەو بۆ خولی پلەدوو دابەزیوە، بەهەمان شێوە فیۆرەنتینا مانەوەی مسۆگەرە، هەردوو یانەی بۆلۆنیا و تۆرینۆ لەیارییەكی تردا بەیەكدەگەن و بە 46 خاڵ پلەی 12ی گرتووەو مانەوەی لەخولەكە مسۆگەرەو یانەی تۆرینۆش بەهەمان شێوە 39 خاڵی هەیەو لەپلەی 16یە، یانەی لیچی لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی پارما دەبێتەوە، ئەنجامەكەشی بۆ هەردوو یانە وەك یەكەو هیچ كاریگەریەكی نابێت و مانەوەیان مسۆگەرە، هەر لەدرێژەی رووبەڕووبوونەوەكانی هەفتەی كۆتایدا یارییەك لەنێوان یانەكانی جەنەواو هیلاس ڤیرۆنا دەكرێت، جەنەوا مانەوەی مسۆگەركردووەو هیلاس ڤیرۆناش لەپلەی 9 دێت، هەردوو یانەی ساسۆلۆو ئۆدینێزی لەیارییەكی تری هەفتەی كۆتایی بەیەكدەگەن، ساسۆلۆ بەر لەو یارییە پلەی 8ی بە 51 خاڵ گرتووەو ئۆدینێزی-ش خاوەنی 42 خاڵەو لەپلەی 12 دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە