کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕوو لە كەمبوونەوەیە

.

07:57 PM - 01/08/2020

زیاتر لە 100 تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان ماون و لەسێ هەفتەی رابردوودا بەردەوام لە شاری سلێمانی ئامارەكانی كۆرۆنا ڕوو لەكەمبوونەوەیە.
نەوزاد ئەحمەد ئێشكگری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت, نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ یەكێكە لەو نەخۆشخانانەی چەند هەفتەیەكە ژمرەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا كەم دەبێتەوەو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیان بە شێوەیەكی باش.
نەوزاد ئەحمەد وتیشی پێویستە هاوڵاتیان لەم بۆنەیەی جەژندا كەمترین بەركەوتن و زۆرترین تاكپارێزیان هەبێت تا بتوانین ئامارەكانی تووشبوانی كۆرۆنا بە نزمی بهێڵینەوە

TLKn9ghxBj0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە