کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بە دووەم گەورەترین كڕیاری كاڵاكانی ئێران دادەنرێت

.

04:43 PM - 01/08/2020

دەستەی گومرگەكانی ئێران ئاشكرای دەكات، چین‌و عیراق‌و ئیمارات لەڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە لەوەرزی بەرهاری ئەمساڵدا زۆرترین كاڵایان لە ئێران كڕیووە.
بەگوێرەی داتاكانی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران، لە وەرزی بەرهاردا بەبڕی 6 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار كاڵا‌و شمەك هەناردەی دەرەوە كراوە، كە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2019 بەڕێژەی لەسەدا 44 كەمیكردووە.
هەروەها زۆرترین كاڵا هەناردەی چین‌و عیراق‌و ئیمارات كراوە، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا بەبڕی ملیارێك‌و 840 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی هەناردەی چین كراوە، كە دەكاتە نزیكەی لەسەدا 29ی هەناردەكانی ئێران، عیراقیش بەبڕی ملیارێك‌و 190 ملیۆن دۆلاری كاڵای هاوردەكردوە كە دەكاتە لەسەدا 23 پۆینت 4ی هەناردەكانی ئێران، هەروەها لەسەدا 15 پۆینت 2ی هەناردەكانی ئێران بۆ ئیمارات بووە كە بڕەكەی 970 ملیۆن دۆلار بووە.
گومرگەكانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوشێوەی هەناردەكان، قەبارەی هاوردەكردنیش بەڕێژەی لەسەدا 26 پۆینت 8 كەمبۆتەوە‌و لە وەرزی بەهاردا بەبڕی 7 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار كاڵای لە دەرەوە هاوردە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە