کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیایەكی نەوت بەرتیلی داوەتە بەرپرسانی عیراق

.

04:43 - 01/08/2020

دادگای لەندەن بڕیاری بەندكردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیایەكی نەوتی وڵاتەكەی دەركرد، كە بۆ دەستكەوتنی گرێبەستێكی نەوتی بەرتیلی داوە بە بەرپرسانی عیراق.
دادگای لەندەن پاش 4 ساڵ لێكۆڵینەوە، رۆژی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٠ بڕیاریدا بە سزادانی ٣ ساڵ زیندانیكردن بۆ ستیڤن وایتڵی بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای (ئونا ئۆیڵ) بەهۆی ئەوەی بۆ دەستكەوتنی گرێبەستێكی نەوتی لە عیراق، بڕی 55 ملیۆن دۆلاری وەكو بەرتیل داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، ئەمە دووەم گەورە بەرپرسی كۆمپانیا بەریتانییەكەیە بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی لە عیراقدا زیندانی بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە