کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێمدا دەسەپێندرێت

.

04:39 PM - 01/08/2020

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەتی فیدڕاڵی لە بەرنامەیدایە بەمنزیكانە رێوشوێنەكانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات. 
(عومەر وائیلی) بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، حكومەت لەبەرنامەیدایە دەسەڵاتەكانی خۆی بەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستاندا كە تائێستا لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدا نییە، بسەپێنێت. 
وتیشی‌: حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنیان لەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێم هەیە‌و دوای كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئەو دەروازە سنورییانەی كە دەكەونە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵیەوە، بەمنزیكانە بەرەو خاڵە سنورییەكانی هەرێم دەجوڵێت.
ئاماژەشی‌ بەوەدا كە هەرێمی كوردستان پێنج خاڵی سنووری هەیە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بە ڕەسمی دانیان پێدانەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە