کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆزێل ریزی ئارسناڵ جێدەهێڵێت

.

03:21 PM - 01/08/2020

مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی كۆتایی بەیاریكردنی هێناوە لەگەڵ یانەی ئارسناڵ و بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت روو لەیانەیەكی تر بكات، بەتایبەت دوای ئەوەی میكێل ئارتیتای راهێنەری ئەو یانەیە یاریزانی ناوبراوی لەپلانی خۆی دوورخستۆتەوە، میدیاكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرووە یاریكردنی ئۆزێل لەگەڵ ئارسناڵ كۆتایی هاتووە، كە لەساڵی 2013ەوە لەریزی ئەو یانەیەو تائێستا لە 254 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 44 گۆڵیش تۆماربكات، سەبارەت بەداهاتووی یاریزانی ناوبراو رۆژنامەی میرەر بڵاویكردۆتەوە ئارتیتا پرۆژەو پلانێكی گەورەی بۆ یانەكەی هەیەو دەیەوێت ئەو یانەیە بخاتەوە سەر رێچكەی نازناوەكان، بۆیە ئۆزێل-ی لەپلانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دوورخستۆتەوە،  بەتایبەت دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا ئەو یاریزانەی لەهیچ یارییەك بەشداری نەكردووە و دەیانەوێت لەمیركاتۆی هاوینە بیفرۆشن، بەتایبەت كە ئۆزێل موچەیەكی زۆر لەریزی یانەكە وەردەگرێت كەهەفتانە 350 هەزار پاوەند، بەڵام تائێستا ئارتیتای راهێنەر هیچ لێدوانێكی لەسەر چارەنووسی ئەو یاریزانە نەداوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە