کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری بەرامبەر ناپۆلی دوا هەلی سیتین دەبێت

.

03:20 PM - 01/08/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە یارییەك وەك هەڵسەنگاندن و دوا هەل بۆ كیكی سیتین-ی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دیاریكراوە، بریارە لەرۆژی 8ی مانگی داهاتوو لەمیانی یارییەكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ناپۆلی ببێتەوە، بەرشەلۆنە لەوەرزەو بەتایبەت دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پێشەنگی ریزبەندی لەدەستداو دواتر پلەی یەكەم و نازناوەكەشی لەدەستدا، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی ماركا بڵاویكردۆتەوە ئەگەر بەرشەلۆنە دووچاری هەر ئەنجامێكی خراپ ببێتەوە، ئەوا راهێنەری یانەكە مەترسی دوورخستنەوەی زیاتر دەبێت، بەتایبەت دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكان بەرشەلۆنە بەئاستێكی خراپ تێدەپەرێت و نازناوەكەو پێشەنگی ریزبەندیشی لەدەستدا، بۆیە ئەنجامی یاریی بەرامبەر ناپۆلی بۆتە پێوەرێك بۆ مانەوە یان دوورخستنەوەی سیتین لەریزی بەرشەلۆنە، كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەركی یانەی بەرشەلۆنەی وەرگرتووەو لەو ماوەیەدا بەشداریی لە 23 یاریدا كردووەو 15 بردنەوەو چوار یەكسانبوونی هەیەو لە4 یاریش دووچاری شكست بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە