کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ یارییەكانی هەفتەی كۆتایی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

03:17 PM - 01/08/2020

ئەمرۆ بە ئەنجامدانی 5یاری ركابەرییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكات   سەرەتاش لە سەعات 7ی ئێوارە یانەی بریشیا لە یاریگای ماریۆ ریگامۆنتی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی سامپدۆریا دەكات دوای ئەویاریەش 4رووبەرووبوونەوەی بەهێز لەیەك كاتدا و لە سەعات 9و45دەقیقە بەرێوەدەچن    یۆڤانتۆسی پاڵەوانی سكۆدیتۆ لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم پێشوازی لە یانەی رۆمای خاوەن پلەی پێنجەم دەكات   ئەم یارییە لە رووی ئەنجامەوە هیچ گرنگیەكی بۆ هەردوو یانە نیە بەڵام لەئەگەری بەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەلێكی زۆر زەحمەتی لەبەردەست دەبێت ژمارەی گۆڵەكانی زیادبكات و ركابەری لەسەر نازناوی گۆڵكاری كاڵچۆ لەگەڵ چیرۆ ئیمۆبیلی بكات كە خاوەنی 31گۆڵە و هێرشبەرەكەی یانەی لازیۆ بەجیاوازی 4گۆڵ لە پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە وخاوەنی 35گۆڵە   لە یارییەكانی تریش ئەتڵانتای خاوەن پلەی سێیەم میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی دووەم دەكات و ركابەرییەكەشیان لەسەر وەرگرتنی پلەی دووەمی ریزبەندی دەبێت و یانەی ئەی سی میلانیش لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی كالیاری دەكات و لازیۆش لە درەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ناپۆلی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە