کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەرێوەدەچێت

.

03:17 PM - 01/08/2020

سەعات 7و30دەقیقەی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا كە بە دێربی شاری لەندەن ناسراوە لەنێوان یانەی چێڵسی و ئارسناڵ بەرێوەدەچێت و یارییەكەش لەسەر یاریگای وێمبڵی دەبێت    ئەم یارییە گرنگیەكی زۆری بۆ هەردوو راهێنەر فرانك لامپارد و مایكڵ ئارتیتا هەیە بەو پێیەی یەكەمین نازناوی پاڵەوان دەبێت لە سەرەتای كاروانی وەرزشی خۆیان وەك راهێنەر دەستەبەربكەن   لامپارد وەك یاریزان 44یاری لەسەرجەم خول وپاڵەوانێتییەكان بەرامبەر گەنەرز بە درێسی وێستهام یونایتد و چێڵسی و مانچستەرسیتی ئەنجامداوە كە لە 12یاریدا براوەبووە و لە 12یاری تریشدا یەكسانبووە و 20یاریشی دۆڕاندووە   لەبەرامبەردا ئارتیتا وەك یاریزان بە درێسی ئیڤەرتۆن و ئارسناڵ 17یاری بەرامبەر چێڵسی كردووە و لە 5یاریدا براوەبووە و6یاری دۆڕاندووە و لە 6یاریشدا یەكسانبووە   وەك راهێنەریش هەردوولا لەم وەرزەدا لە دوو رووبەرووبوونەوەی بەیەك گەیشتوون و تیادا لەیەكەم یاریدا چێڵسی 2-1لە یاریگای ئیمارات بردنەوەی تۆماركرد و لە دووەم یاریشدا لە یاریگای ستانفۆرد بریدج بە دوو گۆڵ یەكسانبوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە