کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان سێیەم نازناوی لەم وەرزە بەدەستهێنا

.

03:17 PM - 01/08/2020

ركابەرییەكانی تۆپی پێی ئەم وەرزەی یانەكانی فەرەنسا كۆتاییهات و هەروو یانەی پاریس سان جێرمان و لیۆن لەیاریی جامی رابیتەی یانەكانی ئەو وڵاتە بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یاریی یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا بەتایبەت یانەی پی ئێس جی بەڵام لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم هەڵی یاریزانان زیاتر بوو ركابەرییەكی بەهێزیشیان بۆ تۆماركردنی گۆڵ دەكرد، بەڵام ئەنجامەكە تا كۆتایی كاتی یاسایی وەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، بۆیە پەنا برایە بەر كاتی زیاد كراوەو لەو كاتەش بەهەمان شێوە هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا، سەرئەنجام لەلێدانی یەكلاكەرەوەدا یاریزانانی پاریس سان جێرمان باڵادەستی خۆیان نواندو لە6 لێدان سەركەوتوو بوون و لەكۆتایدا یارییەكان بردنەوەو نازناوەكەشیان بەدەستهێنا، كە بووە سێیەم نازناو لەم وەرزە دەستەبەریدەكات، بۆ جاری نۆیەمیشە دەبێتە پاڵەوانی ئەو پاڵەوانێتییە، لەبەرامبەردا یانەی لیۆن لەپێنج لێدان سەركەوتوو بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە