کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی وهەولێر بەڕووی گەشتیاراندا كرانەوە

.

12:40 PM - 01/08/2020

 هەردوو فڕۆكەخانەی  نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر بەڕووی گەشتیاراندا كرانەوەو چەند رێنماییەكیان بۆ  چۆنیەتی گەشتكردنی گەشتیاران خستەڕوو.
تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند: پێشتر چەندین گەشتی ناچاریان ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە گەشتیاران دەبێت پێش 48 سەعات لە گەشتەكەیان پشكنینی pcr ئەنجامبدەن، ئەوەشی خستەڕوو هەركەسێك لە دەرەوەی عیراقەوە بێتە فڕۆكەخانەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشكنینی بۆ دەكرێت. بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە پێشتر كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی و گەشتیارییان ئاگاداردۆتەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و داواشی لێكردن كە پابەندن بەرێنماییەكانەوە.
لای خۆشییەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا تەئكیدی لە پابەندبوونی هاوڵاتیان و گەشتیاران بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و بەكارهێنانی دەستكێش و ماسك كردۆتەوە. ئاماژەی بەوەشكردەوە كە دەبێت گەشتیاران پشكنینی pcr ی كردبێت.

K_BbAEG0aW4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە