کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حزبوڵای عێراقی هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە مستەفا كازمی دەكات

.

12:24 PM - 01/08/2020

یەكەكانی حزبوڵای عیراقی هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن.
ئەبو عەلی عەسكەری لێپرسراوی ئەمنی یەكەكانی حزبوڵای عیراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات كازمی لەكاتێكدا كە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراقی بووە ئاسانكاری بۆ كوژرانی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس كردووە و تەئكیدی لەوەش كردۆتەوە تا سەندنەوەی تۆڵەی كوژرانی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیش جەژنیان جەژن نابێت.
پێشتریش و لەو كاتەش كە كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق بوو لە لایەن ئەبو عەلی عەسكەریەوە بەوە تۆمەتبار دەكرا كە ئاسانكاری بۆ كوشتنی سلێمانی و ئەبومەدی موهەندیس كردووە و كاندید كردنیشی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی میللەت دادەنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە