کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی كاریگەری كۆرۆنا بۆ ساڵانێك دەمێنێتەوە

.

12:22 PM - 01/08/2020

 د.تیدروس ئەدهانۆم بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا چەندین كارەساتی دروستكردووە كە كاریگەرییەكانی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ درێژەدەكێشێت و كۆرۆنا قەیرانێكی تەندروستیە كە هەموو سەدەیەك ڕوودەدات.
روونیشیكردەوە: هەرچەندە زانین لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیادی كردووە، بەڵام چەندین پرسیار بەبێ وەڵام ماوەتەوە و تائێستا تاكەكان ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە بەهۆی ئەو پەتایەوە.
ووتیشی: زۆرینەی وڵاتان وادەزانن خراپترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە و لەم كاتەدا لەبەرەنگاری سەرهەڵدانەوەی حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسەدان و هەندێك وڵاتیش زیادبوونی تووشبوون و گیان لەدەستدان تۆماردەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە