کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی هەرێم و و سەركردە سیاسییە كوردستانی و عێراق پیرۆزبایی جەژن لە كۆسرەت ڕەسول دەكەن

.

10:15 AM - 01/08/2020

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارانی كوردستان و عێراق ودیپلۆماتكارانی بیانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
لە بروسكە پیرۆزباییەكەیدا، سەرۆكی هەرێم كە ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی كردووە  دەڵیت (بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموولایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لە بارو كەشێكی باشتردابكەینەوە).
هاوكات هەریەك لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ئینقازو تەنمیەو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ژمارەیەك لە سەركردەی سیاسی تر بەبۆنەی جەژنی قوربانپیرۆزباییان ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە