کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسە نامەی سەرۆكایەتی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی رائید جەلال

.

08:23 PM - 31/07/2020

‏‎

پرسە نامەی سەرۆكایەتی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی رائید جەلال

بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی دێرین جەلال عەبدولقادر

‏‎بەداخێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندە جەلال عەبدولقادر، ناسراو بە رائید جەلال ـ مان بیست.

خوالێخۆشبوو لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و تێكۆشەر بوو، كەخۆی و برا و كەسوكاری ژیانی خۆیان بۆ تێكۆشان و پێشمەرگایەتی تەرخان كرد، و ڕۆڵی دیار و بەرچاویشی  هەبوو  لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا. ئەفسوس دوای ململانێیەكی توند لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و جێی هێشتین.

ئەم هەواڵە ئێمە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دڵگران و خەمبار كرد.  ئێمە لەسەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو  ڕادەگەیەنین و خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.


‏‎سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
۳۱ی تەموزی ۲٠۲٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە