.
08:17 PM - 31/07/2020
ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی
ھاوسۆزی ھەڤاڵ شێخ لاھور بۆ ھێزی بێشمەرگە مێژینەیەکی کۆنی ھەیە
لەسەرەتای ھاتنە ناو دونیای سیاسەتەوە ھەڤاڵ شێخ لاھور وەکو فەرماندەیەکی سەربازی بەتوانا دەرکەوت و خاوەن ھێزکی سەربازی پرمەشق پرچەک کە ھەر لەماوەی دروست بونی ئەو ھێزەوە بەناوی ھێزی دژە تیرۆرەوە وەکو یەکەم ھێزی مەشق پێ کراوی ئەمەریکی لە کوردستان و عێراق سەنگی مەحەك و یەک لاکەرەوە بو لە ھەموو ێەو شەرانەی بەشداربوە بەتایبەت لەشەرەکانی دژە داعش لەناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ٠٠٠ دواتر لەکاتێکە وەکو سەرۆکی دەزگایەکی ھەوالگری گرنگ کاری دەکرد ھەر ھێزی پێشمەرگەی لەیاد نەکردو بگرە رۆژانە لەخەمی دابین کردنی پێداویستی سەربازی و بژێوی ژیانی پێشمەرگە و فەرمانرەکانی بوە ٠٠ ئیستاش وەکو ھاوسەرۆك لە لوتکەی ھەرەمی دەسەلاتە لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەمان ھەڵوێستی ھەیە ٠٠٠ ھەڤال شێخ لاھور لە سەردانی کردنی ئەمرۆی بو بارەگاو رەبیەکانی ھێزی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەی قەرەنجیر
دەوێت بۆجاریکی تر بەھەموو ھێزی بێشمەرگەو فەرماندەکانی بڵێت ئێمەی سەرکردایەتی دوای کۆنگرەی چوار قەد لەبیرتان ناکەین و ھەردەم لەیادمانن ٠٠٠ ھێزی بێشمەرگە پیرۆزی خۆی ھەیەلای ئێمە وخومان بەقەرزارتان دەزانین ٠٠٠
ھە روەھا دەیەوێت پێیان بڵی پشتگیرتان دەبین بۆ داواکاریەکانتان لەدابین کردنی پێداویستی جەنگەوە تاخۆش گوزەرانی بۆ خۆتان و خانەوادەکانتان ٠٠٠ ھانی تیمی یەکێتی لە حکومەت دەدەین کەپشتگیرتان بێت بۆ دابین کردنی گشت مافە رەواکانتان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە