کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكاری نوێ‌ بۆ گەشتیاران دیاریدەكرێت

.

06:47 PM - 31/07/2020

رێكاری نوێ‌ بۆ گەشتیاران دیاریدەكرێت
 بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حكومەتی هەرێم, هیچ گەشتیارێك بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا رێگەی پێنادرێت لەفڕۆكەخانەكانەوە گەشت بكات كە بڕیارەكە لەسبەینێوە دەستپێدەكاتەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەئاگادارییەكدا رایگەیاندوە:، دوابەدوای بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەرۆژی 1ی ئابی 2020ەوە بەپێی رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی، ئاگاداری گەشتیاران دەكەین كە پێویستە پێش 48 سەعات لە ئەنجامدانی گەشتەكە پشكنینی (پی سی ئاڕ) ئەنجام بدەن ، بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەهید( تاهیر علی والی بەگ) لە سلێمانی دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینەكە.
رونیشیكردۆتەوە: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین ئەوانەی كە گەشتەكانیان نزیكە پەلە بكەن لە ئەنجامدانی ئەو پشكنینە، بەپێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشكنین گەشتیار رێگەی پێنادرێت گەشت بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە