کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی رائید جەلال و حاجی عەزیز زەنگەنە دەكات

.

05:38 PM - 31/07/2020

كۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی ڕائید جەلال  دەردەبڕێت

بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری ڕائید جەلال

بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری ناسراوی گەلەكەمان هەڤاڵ (ڕائید جەلال)م بیست، دڵگران وخەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، كۆچی دوایی و لەدەستدانی ڕائید جەلال خەسارەتێكیگەورەیەو خەمێكی قووڵە، بۆ ئەم خەمە قووڵە هاوبەشی خەمتانم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بەرڕەحمەتی خۆی بخات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی حاجی عەزیز زەنگەنە دەكات

برای بەڕێزم كاك حاجی عەزیز زەنگەنە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كچی بەڕێزتانم بیست، كە بە كارەساتێكی دڵتەزێن كۆچی دوایی كرد، دڵگران و خەمباری كردم،هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ، خوایگەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری بە هەموومان ببەخشێ.


كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە