کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد حسێن دەربەندیخانی بووە براوەی فیستیڤاڵی كۆڤید 19 بۆ كورتە فلم

.

09:52 PM - 30/07/2020

فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی فیلم، لە عیراق بە سەرپەرشتی عەدنان درجال _ وەزیری رۆشنبیری و لاوانی عیراق بەڕێوەچوو، بەناونیشانی، (ڤیستیڤاڵی کۆڤیدی 19 بۆ کورتە فیلم).
لە کۆی فیلمە هاتووەکان بۆ ڤیستیڤاڵەکە، 12 فیلم توانیان بگەنە رکابەری و بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵەکەدا.
لە كێبڕكێكەدا سێ فیلم بوونە براوەی ڤیستیڤاڵەکە، یەکێک لە فیلمەکان، ناوی دواهەمین وەسێتە، لە دەرهێنانی محەمەد حسێن دەربەندیخانی.

لەو بارەیەوە محەمەد حسێن، بە کەناڵی گەلی كوردستانی  راگەیاند: خەڵاتەکەم هی من نیە موڵکی گەلی کوردستانە، بە تایبەت قەزای دەربەندیخان.

محەمەد حسێن وتیشی: ئێمە گەنجانی دەرەوەی ناوەندی شارەکان هەر چەندە پەراوێز خراوین، بەڵام بە ئامێرە سادەکانی دەستی خۆمان توانیمان خۆمان بسەلمێنین.

محەمەد حسێن وتیشی: سوپاسی ستافەکەم دەکەم بە ماندووبونێکی زۆرەوە بە بێ ئیمکانیاتی توانیمان ئەم خەڵاتە وەربگرین.

لە کۆتاییدا، جەختیکردەوە: لە کارەکانی داهاتوویاندا، هەوڵ دەدەن سپۆنسەر بۆ کارەکانیان پەیدا بکەن و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە