کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەرمەندێك گۆرانی بۆ ئازار و نەهامەتیەكانی كاكەییەكان دەچڕێت

.

08:40 PM - 28/07/2020

سەرجەم پێكهاتە و كەمە نەتەوەییەكان لەسنوری ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەت كاكەییەكان، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەیی دروستبووە، ڕۆژانە ڕوبەڕووی هێرشی گرووپە چەكدار و توندڕەوەكان دەبنەوە، لەدوای ساڵی 2003 وە سەدان كاكەیی شەهیدكراون و ژمارەیەكی زۆریشیان بەناچاری گوندەكانیان چۆڵكردووە، بۆ گەیاندنی ئازار و نەهامەتی كاكەییەكان هونەرمەندێك گۆرانیەك بەشێوەزاری ماچۆ تۆمار دەكات و بڵاوی دەكاتەوە، دەشڵێت: لەڕێگەی هونەرەو كار بۆ گەیاندنی پەیامی كاكەییەكان دەكات.

3R5KbKHQfP4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە