کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەگوێرەی‌ لێكۆڵینەوەیەك گەلی‌ عێراق تووڕەترین گەلی‌ جیهانە

.

02:18 PM - 28/07/2020

دامەزراوەی‌ جیهانی‌ (گالوب) لێكۆڵینەوەیەكی‌ لەسەر هاوڵاتیانی‌ زیاتر لە 142 وڵاتی‌ جیهان ئەنجامدا و دەركەوتووە گەلی‌ عێراق لە ریزی‌ پێشەوەی‌ ئەو وڵاتانەیە كە دانیشتوانەكەی‌ بەدەست كێشەی‌ تەندروستی‌ و بارودۆخی‌ ژیانەوە دەناڵێنن و توڕەترین گەلی جیهانن ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هۆكاری‌ تووڕەیی دانیشتوانی‌ عێراق بەشێوەیەكی‌ سەرەكی‌ دەگەڕێتەوە بۆ خراپی‌ بارودۆخی‌ ژیانیان و بێ هیوابوونیان لە باشبوونی‌ بارودۆخەكە، دامەزراوەی‌ جیهانی‌ (گالوب) راشیگەیاندووە هەرچەندە دانیشتوانی‌ عێراق تووڕەترین گەلی‌ جیهانن، بەڵام ئامادەنین ئەو تووڕەیی و نیگەرانییەیان بە ئاشكرا دەرببڕن،دامەزراوەكە ئەوەشی‌ خستۆتەڕوو لە دوای‌ دانیشتوانی‌ عێراق، دانیشتوانی‌ وڵاتی‌ سودان بە پلەی‌ دووەم دێن لە رووی‌ تووڕەیی و بێهواییانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە