کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

.بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە

.

03:06 PM - 27/07/2020

لەشاری هەولێر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پشتگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.
لەدیدارەكەدا هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی كردەوە یەكێتی وەك بەشدارێكی  سەرەكی پاڵپشتی حكومەت دەكات،  وتیشی كێشەی لایەنە سیاسییەكان نابێت لە دامەزراوە حكومییەكاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە هەموو لایەك بە پشوودرێژی هاوكار بن بۆ ئەوەی بە دانوستان كێشەكان چارەسەر بكرێت، چونكە هەموو دەسكەوتەكان ئەنجامی یەكڕیزی و تەباییمان بووە،  بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەن هاوكار بن بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەكان تێپەرێنن.  هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، وێڕای تەحەمولكردنی سەختییەكان، نیگەرانن لە گرژییە ناوخۆییەكان و چاوەڕوانن لایەنەكان دۆخێكی لەباری سیاسی برەخسێنن، وتیشی حكومەتی هەرێم حكومەتی هەموو هەرێمی كوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت پشتگیریی لە كارنامەی حكومەت بكەن، چونكە بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم، بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكانی ناو حكومەتە, سەرۆكی حكومەت تەئكیدیشی لەوە كردەوە حكومەتی هەرێم هەموو تواناكانی خستۆتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو دۆخە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان باشتر بكات.

Mc_IgWE6PXs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە