کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: بەرزبوونەوەی یەك پلەی گەرما رێژەی مردنی كۆرۆنا 15% كەمدەكاتەوە

.

01:06 PM - 22/07/2020

  بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی هەر بەرزبوونەوەیەكی پلەی گەرمی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكات، بەجۆرێك بەرزبوونەوەی تەنها یەك پلەی سیلیزی گەرمی رێژەی مردن بەڤایرۆسەكە بەڕێژەی سەدا 15 كەمدەكات، یەكێك لەئامادەكارانی توێژینەوەكە بەرۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راگەیاندووە: وەرزی هاوین و بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی دەرفەتێكە بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تا بەسەر ڤایرۆسەكەدا سەربكەون و خۆیان لەو دۆخە دەرباز بكەن كەبەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تێیكەوتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە