کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەلار چلەی ماتەمینی لالە حەمە سەنگەری بەڕێوەچوو

.

10:31 PM - 21/07/2020

لە گۆڕستانی بەرلوت لە كەلار چلەی ماتەمینی تیكۆشەر و پێشمەرگەی دوو شۆرش لالە حەمە سەنگەری بەڕێوەچوو.
لالە حەمە سەنگەری یەكێك بوو لە بەشداربووانی شۆرشی ئەیلول و دواتر لەسەرهەڵدانی شۆرشی نوێ بە ڕابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان توانیویەتی رۆڵی بەرچاو بگێڕێت و خۆی و خانەوادەكەی خستۆتە خزمەتی شۆڕشەوە.
لالە حەمە یەكێك بووە لە خۆشەویستانی مام و لەچەندین بۆنەدا مام وەكو نموونەی قارەمانیەتی و خۆڕاگری باس و وەسفی كردووە, ئەم پیاوە خەباتگێڕە لە 10 ی شەشی ئەمساڵ و دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی دواجار كۆچی دوایی كرد.

pE4Bg8sT9V0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە