کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژەی (مۆبایل تیم)ی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا دەستی بەكارەكانی كرد

.

08:53 PM - 15/07/2020

پرۆژەی (مۆبایل تیم)ی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا دەستی بەكارەكانی كرد 

دوای بە دەستهێنانی پشتیوانی ئیدارەی گەرمیان بۆ پرۆژەی (مۆبایل تیم)ی پەیمانگەی تەكنیكی كەلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پرۆژەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە د. چیا محەمەد راگری پەیمانگەی تەنیكی كەلار سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و دوای خستنەڕووی پێداویستییەكان بۆ پرۆژەكەیان، سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سێ ئۆتۆمبێل  و بڕە بودجەی تایبەتی بۆ پرۆژەكە دابینكرد.

L65-RIGp9zg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە