کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمەودوا دەتوانی بەبێ نوسینی ژمارەی نهێنی ئیمەیڵەكەت بكەیتەوە

.

04:01 PM - 16/10/2015

كۆمپانیای یاهو و تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ بەكارهێنەرانی ئیمەیل زیادكرد كە لەڕێگەیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە نوسینی وشەی نهێنی هەبێت بچیتە ناو ئیمەێلەكەیەوە.
لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە كە ناوی (ئەكاونت كی)یە ، بەكارهێنەر هەر كە تەنیا ئیمەڵەكەی لەخانەی خۆیدا نووسی ، ئاگاداركردنەوەیەك دەچێت بۆ مۆبایلەكەی تاوەكو پرۆسەی چوونە ناو ئیمەڵەكە تەئكیدبكاتەوە و لەوێشەوە پاش ئۆكەی كردن، دەستبەجێ بەكارهێنەر دەچێتە ناو ئیمەێلەكەیەوە بەبێ ئەوەی هیچ پێویستی بە نووسینی ژمارەی نهێنی هەبێت , بۆ چالاككردنی ئەو تایبەتمەندییە، بەكارهێنەر پێویستە بچێتە ناو ئیمەڵەكەیەوە، پاشان بچێتە سەر سیتینگ، دواتر پاش نوسینی ژمارە مۆبایلەكەی، بژاردەی ئەكاونت (كیی) چالاك بكات. دوای ئەوە، بەكارهێنەر دەتوانێت لەهەر ئامێرێكەوە داخڵی ئیمێلكەی ببێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە نووسینی ژمارەی نهێنی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە