کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی دەکات لە بزوتنەوەی چاکسازی کوردستان

.

07:26 PM - 15/07/2020

مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی دەکات لە بزوتنەوەی چاکسازی کوردستان

ئەمڕۆ ٧/١٥ د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە بەڕێز بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی کوردستان.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان و سەرکەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەو فریاڵ عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان ئامادەی بوون، باس لە پتەوکرنی پەیوەندییەکانی ی.ن.ک و بزونەوەی چاکسازی کراو لە ئایندەدا برەو بەو پەیوەندییانە بدرێت.
هەروەها باس لە دوایین گۆڕاکارییەکانی ناوچەکە کرا، وە گفتوگۆ کرا لەسەر دۆزینەوەی رێگارە چارەی گونجاو بۆ ئەو دۆخە نەخوازراوەی ئێستا کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە بەهۆی بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆناو خراپی باری دارایی، کە دەبێت چاکسازی ریشەیی لە مووچەو قوتی هاوڵاتیان بکرێت.
لە کۆتاییدا جەخت کرایەوە بۆ بەدیهێنانی هەرێمێکی سەقامگیر لە رووی ئاسایش و ئابوری و سیاسییەوە کە هاوڵاتیان بتوانن بە ئارامی و خۆشگوزەرانی تیایدا بژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە