کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

.

05:53 PM - 15/07/2020

تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرینیش دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان پێشكەش بكەن.
دوای ئەوی لەساڵی رابردوو بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی بەشێكی زۆری خانووە بێ تاپۆكان مامەڵەی یاساییان بۆكراو دواتریش پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندكرد، لەئێستا لەسەرجەمی شاركانی هەرێمی كوردستان كار بەو یاسایە دەكرێت، لە ئیدارەی راپەڕینیش لەسنوری پانزە شارەوانی ئامادەكاری پێویست بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان كراوە.
لەوبارەیەوە (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین رایگەیاند، لەرێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كار بۆ تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكانی دەڤەری راپەڕین دەكرێت‌و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان پێشكەش بكەن.

9cY4WVeLnic

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە