کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا دەكرێت كە هاوردەی سلێمانی دەكرێن

.

05:49 PM - 15/07/2020

پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا دەكرێت كە هاوردەی سلێمانی دەكرێن

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەربوومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری كۆبوەوە‌و بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.
 (رزگار حەمەد خدر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە‌و تێكڕای بەروبومی هاوردە كەم دەكرێتەوە، بەجۆرێك بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی 7 هاوردە دەكرێن بریتیە لە 300 تۆن مریشكی بەستوو، گۆشتی سور 500 تەن، ئاژەڵی هاوردە بەپێی هاوسەنگی 15 هەزار سەر بۆ مانگی 7و 8و  9 هاوردە دەكرێت، ماسیش لەسەر ڕەسیدی مانگی ڕابردوو دەبێت.
هەر ئەمڕۆ قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە‌و بڕیاردرا بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرهەم دەهێنرێت باج بخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزەو میوە كە لە دەرەوە هاوردە دەكرێن، ئەمەش بە ئامانجی ساغكردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە