کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لەسلێمانی دەستپێدەكاتەوە

.

05:47 PM - 15/07/2020

بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لەسلێمانی دەستپێبكاتەوە

بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لەسلێمانی دەستپێبكاتەوەو بەڕێوەبەرایەتی كارەباش دەڵێت: تائێستا لەناوشاری سلێمانی 85 هەزار پێوەر دانراوە. بەڕێوەبەرارەیەتی كارەیای سلێمانی رایگەیاند: دوای وەستاندنی بۆ ماوەیەك بڕیارە سبەینێ دانان و بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لەناو شاری سلێمانی دەستپێبكاتەوە، بڕیاریشە كارەكانی بەستنی پێوەری زیرەك لەسەر فیدەری (249) لە گەڕەكی بەختیاری دەستپێبكاتەوە.
 روونشیكردوەتەوە: پرۆژەی بەستنی پێوەرەری زیرەك كارەبا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەستپێكردو تا ئێستا لە ناوشاری سلێمانی 85 هەزار پێوەر دانراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە