کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشێك لەخاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە كۆنترۆڵكراون

.

05:42 PM - 15/07/2020

بەشێك لەخاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە كۆنترۆڵكراون

ئەحمەد جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە خاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە كاریگەری لەسەر دۆخی دارایی وڵات هەبووە و دۆخەكە بەرەو باشتر دەڕوات.
 تەئكیدیشیكردەوە، دوای بڕیارەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیرق بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان لەلایەن هێزەكانی سەر بە حكومەتەوە، رۆژ دوای رۆژ دۆخەكە باشتر دەبێت و كێشە داراییەكان چارەسەردەبن.
وتیشی: تا ئێستا بەشێك لەخاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتەوە كۆنترۆڵكراون، لە داهاتووشدا دوای ئەوەی تەواوی خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێنەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت، دۆخی دارایی عیراق باشتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە