کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

.

05:36 PM - 15/07/2020

خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرای دەكات، لەساڵی داهاتوودا خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، بەڵام ناگاتە ئاستەكانی ساڵی 2019.
 رێكخراوی ئۆپیك لە راپۆرتی مانگانەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەهۆی بوژانەوەی ئابووری جیهانەوە، لەساڵی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت ئاستێكی پێوانەیی تۆمار دەكات‌و رۆژانە بەبڕی 7 ملیۆن بەرمیل زیاد دەكات، بەڵام كەمتر دەبێت لە ئاستەكانی ساڵی 2019.
 وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەگەر وای دابنێین ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتانە كۆنترۆڵ بكرێت كە خاوەنی ئابوورییەكی گەورەن، ئەمە رێگە بۆ زیادبوونی خەرجییەكانی بەكاربردنی خێزانەكان زیاد دەكات‌و وەبەرهێنانیش بە پاڵپشتی پلانی هاندانی ئابووری وڵاتانی جیهان زیاد دەكات. دوێنێش محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت، هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە