کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی عیراق: 67%ی توشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە

.

11:56 AM - 15/07/2020

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند: رۆژی سێ‌ شەممە، بەرزترین ئاستی رێژەی چاكبوونەوە لەناو توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كراوە ، بەجۆرێك ئێستا رێژەی چاكبوونەوە لەو ڤایرۆسە لەسەدا 67ی  تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوان دەكرێت رێژەی چاكبوونەوەی توشبوانی كۆرۆنا لە عیراقدا زیاتر ببێت، وتیشی: پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و هاوكار و هەماهەنگی لایەنە حكومیەكان بن بۆئەوەی بتوانرێت رێ لە بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنا بگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە