کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان: لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان هێز بڵاودەكەینەوە

.

11:55 AM - 15/07/2020

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانی سوپای عیراق لەسەرجەم دەروازە سنووریەكان بڵاوەپێدەكرێت ، ئەوەش بۆ رێگریكردنە لەو كەس و گروپانەی دەیانەوێت لەرێی نایاساییەوە ئەو دەروازانە كۆنتڕۆڵ بكەن ، دەستبەسەر داهاتی خاڵە سنوورییەكاندا بگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری حكومەت بۆ بڵاوەپێكردنی هێزە سەربازییەكان لەدەروازە سنوریەكان، بەشێوەیەكی قۆناغ بەندی سەرجەم دەروازەكان دەگرێتەوە و هیچ دەروازەیەكی عیراقی لەو بڕیارە بەدەر نابێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە