کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران: دۆخی دارایی عیراق باشتر بووە

.

10:41 AM - 15/07/2020

ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە خاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە كاریگەری لەسەر دۆخی دارایی وڵات هەبووە و دۆخەكە بەرەو باشتر دەڕوات.
تەئكیدیشیكردەوە، دوای بڕیارەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیرق بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان لەلایەن هێزەكانی سەربە حكومەتەوە، رۆژ دوای رۆژ دۆخەكە باشتردەبێت و كێشە داراییەكان چارەسەردەبن، وتیشی: تا ئێستا بەشێك لەخاڵە سنوورییەكان لەلایەن حكومەتەوە كۆنترۆڵكراون، لە داهاتووشدا دوای ئەوەی تەواوی خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێنەوە ژێر كۆنترۆڵی حكومەت دۆخی دارایی عیراق باشتردەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە