کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئایا سۆفیا دەردەكات

.

10:41 AM - 15/07/2020

لە كاتێكدا حكومەتی توركیا بڕیاریدا مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بگۆرێت بۆ مزگەوت، بریارەكە كاردانەوەی توندی ئەوروپا و جیهانی لێكەوتەوە، لەدواین هەنگاویشدا لێپرسراوانی ئاینی توركیا ڕایانگەیاندووە، دوای كاتەكانی نوێژكردن گەشتیاران لە هەر رەگەز و ئاینێك بن دەتوانن سەردانی ئایا سۆفیا بكەن.
ئەو بریارە لە كاتێكیدایە رۆژی هەینی رابردوو ئەو بابەتە جارێكی تر لەلایەن حكومەتی توركیاوە وروژێنرایەوە و هەموو مامەڵەیەكی تایبەت بە ئایا سۆفیای تەسلمی بەرپرسانی ئاینی توركیا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە