کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا 80 تووشبووی تری كۆرۆنا لەهەرێم چاكبوونەتەوە

.

09:25 PM - 14/07/2020

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 سەعات تووشبووان و چاكبوونەوە و گیان لەدەستدانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لەو 24 سەعاتەدا 181 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە لەوانە 40 حاڵەت لەهەولێر ، 69 حاڵەت لە سلێمانی ، 48 حاڵەت لە گەرمیان ، 10 حاڵەت لە دهۆك و 14 حاڵەت لە هەڵەبجە بووە ، بەوەش كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 9 هەزار و 876 تووشبوو ، هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە 24 سەعاتدا 80 تووشبووی كۆرۆنا ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە بەوەش كۆی ئەو تووشبوانەی لە هەرێم ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە گەیشتۆتە  5 هەزار و 404 كەس   ، سەبارەت بەو تووشبووانەی لە 24 سەعاتدا گیانیان لەدەستداوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە لەو ماوەیەدا 12 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی ئەو تووشبووانەی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 352 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە