کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەشت تووشبووی تری كۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

.

08:16 PM - 14/07/2020

سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند  8 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستداوە، كە 6 یان دانیشتووی شاری سلێمانین و تووشبوویەكیان دانیشتووی سەیدسادق و تووشبوویەكی تر دانیشتووی چەمچەماڵە.
لەلایەكی ترەوە كاروان محەمەد رەشید سەرپەرشتیاری كەرەنتینەی بەشی ناوخۆیی گەرمیان چاكبوونەوەی 35 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە پێشتر لە بەشی ناوخۆیی زانكۆی گەرمیان لەژێر چاودێریدابوون و دوای چاكبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهشتووە، راشیگەیاندووە سەرجەم ئەو 35 تووشبووە ئامادەییان بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بۆ چارەسەری تووشبوانی تری ڤایرۆسەكە دەربڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە