کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 4 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەعیراق چاكبوونەوە

.

08:09 PM - 14/07/2020

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی 2 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە 24 سەعاتدا لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق راگەیاند، كەبەشێكیان لەهەرێمی كوردستانن، زۆربەی ژمارەی توشبوانیش لەبەغدا و نەجەف تۆماركراون، هاوكات وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە 95 كەسی تر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها 3 هەزار و 784 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
تائێستا زیاتر لە 81 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراون، لەو رێژەیەش 3 هەزار و 345 كەسیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە