کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هامیلتۆن یەكەم نازناوی لەم وەرزە بەدەستهێنا

.

04:01 PM - 14/07/2020

ركابەرییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەنی جیهان كۆتاییهات  كە پێشبڕكێكانی ئەو قۆناغە لەسەر حەلەبەی رێدبۆڵ لەوڵاتی نەمسا بەرێوەچوو  لەو قۆناغەش لویس هامیلتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیمی مارسیدس توانی خێراترین ماوە تۆماربكات و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا  كە ئەمەش بووە دووەم پلەی یەكەمی لەسەریەكی تیمی مارسیدس دوای ئەوەی لەقۆناغی یەكەمدا ڤالتێری بۆتاس لەهەمان تیم سەركەوتنی تۆمار كرد   هامیلتۆن توانی ماوەی ئەو قۆناغە بە یەك سەعات  و 22 دەقیقەو 50 سانیە و لەسەدا 68ی سانیەك بری  ئەمەش بووە 85 مین نازناو پلەی یەكەمی قۆناغەكان كە شۆفێری ناوبراو لەمێژووی بەشداریكردنی لەپاڵەوانێتییەكە دەستەبەریدەكات  ڤالتێری بۆتاس لەتیمی مارسیدس بەجیاوازی 13 سانیە و لەسەدا 71ی سانیەك پلەی دووەمی گرت  هەروەها پلەی سێیەمی ئەو قۆناغە بۆ ماكس ڤێرشتابن-ی هۆڵەندی لەتیمی رێد بۆڵ بوو  كاتێك جیاوازیەكەی 33 سانیەو لەسەدا 68ی سانیەك بوو   دوای ئەو قۆناعەش بۆتاس لەپێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەكە مایەوە كە خاوەنی 43 خاڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە