کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوان نزیكتردەبێتەوە

.

03:57 PM - 14/07/2020

یانەی ریاڵ مەدرید تا دێت زیاتر خۆی لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا نزیكتر دەكاتەوە ئەمەش دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی بەرامبەر یانەی گرانادا دەستبەر كرد  ریاڵ مەدرید سەربارەی ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكرد بەڵام بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و لە دوای تێپەڕبوونی 10دەقیقە فێرلاند مێندی بە لێدانی سەرنج راكێش بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و دەرگای گۆڵ تۆماركردنی بەرووی یانەكەی كردەوە  لە دەقیقەی 16كەریم بنزیمای گۆڵكاری میرینگی دووەم گۆڵی یانە شاهانەكەی تۆمار كرد و ئەو گێمەی بەو دوو گۆڵە بەسودی یانەكەی تەواو كرد  لە گێمی دووەم یاریزانانی یانەی میواندار لە هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە بوون و لە دەقیقەی 50 گۆلێكیان لە رێگەی داروین ماچێزەوە تۆمار كرد و جیاوازییەكەیان بۆ گۆلێك كەمكردەوە  بەڵام ئەو گۆڵە نەبووە فریاد رەسی یانەی میوان و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسوودی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات  بەم بردنەوەیەش ریاڵ مەدرید كۆی خاڵەكانی كردە 83 خاڵ  و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنەی ركابەری بۆ 4 خاڵ بەرزكردەوە و زیاتر خۆی لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزە نزیكتر كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە