کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ سوسیداد لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوەبوو

.

03:54 PM - 14/07/2020

لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ سوسیداد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤیاریاڵ و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە  لە گێمی یەكەم سەرەڕای هەوڵی زۆری هەردوو یانە بەڵام تۆڕی گۆڵەكان بە خاوێنی مانەوە و بەیەكسانبوون ئەو گێمە تەواو بوو  لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانانی ریاڵ سوسیداد بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و لە دەقیقەی 61 گۆڵێكیان لە رێگەی ویلیان جۆزێ داسیلڤاوە تۆمار كرد و بەو گۆڵە پێشكەوتن  دواتر و لە دەقیقەی 75دیێگۆ یۆرێنتی گۆڵێكی تری بۆ ریاڵ سوسیداد تۆمار كرد و جیاوازییەكەی بۆ دوو ئەوەندە بەرزكردەوە  هەرچەندە لە دەقیقەی 85 سانتی كازۆرلا گۆڵێكی بۆ ڤیاریاڵ تۆماركردو جیاوازییەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە  بەڵام یارییەكە تا كۆتایی فیكەی ناوبژیوان بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسوودی ریاڵ سوسیداد مایەوە  بەم بردنەوەیەش ریاڵ سوسیداد كۆی خاڵەكانی بۆ 54 خاڵ بەرزكردەوە و بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگا سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە