کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵانتا بۆ گەیشتنە بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی میوانداری بریشیا دەكات

.

03:52 PM - 14/07/2020

 وا بریارە ئەمشەو  جەولەیەكی تری یاریەكانی خولی پلەیەكی یانەكانی ئیتاڵیا بەرێوە بچێت   لەركابەریەكانی هەفتەی 33ی كاڵچۆ و لەیاری دەستپێكی ئەو جەولەیە یانەی ئەتڵانتا لەیاریگای خۆی پێشوازی لەیانەی بریشیا دەكات  ئەتڵانتا كاتێك ئەم یاریە ئەنجام دەدات بە 67 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە  لەئەگەری بردنەوەی لەبەرامبەر بریشیا ئەوا خاڵەكانی بۆ 70 خاڵ بەرز دەكاتەوە و بەشێوەیەكی كاتی پلەی دووەمی ریزبەندی لە لازیۆ و ئینتەرمیلان  وەردەگرێت و خاڵەكانیشی لەگەڵ یۆڤانتۆسی پێشەنگ بۆ 6 خاڵ كەم دەكاتەوە  و دەچێتە ناو بازنەی ركابەری كردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی سكۆتیدۆ  ئەتڵانتا لەجەولەی پێشوو نزیك بوو لەوەی بردنەوەیەكی زۆر گرنگ و بەنرخ لەبەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمار بكات و تاك لایەنە پلەی دووەم بگرێت  بەڵام بیانكۆنێری لەرێگەی دوو لێدانی پەناڵتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ  كە دووەمیان لەدەقیقەی 90بوو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و بەوەش ئەتڵانتا لەپلەی سێیەم مایەوە  ئەتڵانتا لەژێر سەرپەرشتی گاسپرینی راهێنەر  وەرزێكی نمونەیی پێشكەش دەكات بەجۆرێك گەیشتۆتە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە یەكەم جارە بەشداری لەو پاڵەوانێتی یە دەكات و لەو قۆناغە لەبەرامبەر پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یاری دەكات  بۆ یاریەكەی ئەمشەویش ئەتڵانتا پاڵێوراوە بۆ بردنەوە لەبریشیا كە ئەو یانەیە شەڕ دەكات لەپێناو مانەوەی لەكاڵچۆ بەهۆی ئەوەی بە21خاڵ پلەی 19و پێش كۆتایی ریزبەندی گرتووە و 9 خاڵ لەجەنەوای 17 دورە كە دوا پلەی زامن كردنی مانەوەیە لەخولەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە